تەکنەلۆجیا یەکێکە لە دیارترین تایبەتمەندییەکانی سەردەمی مۆدێرن. ئەم تایبەتمەندییە بە جۆرێکە، کە دەتوانین بڵێین کەم بوار هەیە لە ژیانی مرۆڤەکاندا، تەکنەلۆجیا نەچووبێتە ناوییەوە و دواجار لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە کاریگەریی لەسەر دانەنابێ. هەر بۆیە بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین، بەشێکی مەزن لە فاکتەری بەرەوپێشچوون و گەشەسەندن لە بوارە جیاوازەکانی ژیانی مرۆڤایەتی، لە گرەوی تێگەیشتنێکی هەمەلایەنەدایە لە تەکنەلۆجیا و ڕەهەندەکانی کارکردنی. لە سۆنگەی ئەم گرنگییەوە، بە پێویستمان زانی لە کارێکی هاوبەشی زانکۆی سۆران و پهیمانگه تهكنیكییه تایبهتییهكانی (ڕواندز - ئاینده - ئاكرێ)، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (کاریگەریی تەکنەلۆجیای زانیاری لەسەر چۆنایەتیی پەروەردە و فێرکردن) ساز بکەین.
2018/1/7 ڕاگەیاندنی كۆنفڕانس.
2018/3/1 دوا وادەی وەرگرتنی پوختەی توێژینەوە.
2018/3/15 پەسندكردنی پوختەی توێژینەوە و خۆ تۆماركردن.
2018/4/15 دوا وادەی وەرگرتنی تەواوی توێژینەوە.
ڕۆژی یەکەم: فاکەڵتیی پەروەردە / زانکۆی سۆران
ڕۆژی دووەم: پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتیی ڕواندز
سێ یەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی زانکۆی سۆران و پهیمانگه تهكنیكییه تایبهتییهكانی (ڕواندز - ئاینده - ئاكرێ)
كاریگەریی تهكنهلۆجیای زانیاری لەسەر چۆنایهتیی پڕۆسهی پهروهرده و فێركردن (ئاستی پەروەردە و خوێندنی باڵا)
6-7 ی ئایاری 2018